www.commona.org  
 
بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان
کۆمۆنە

بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان
کوردان، دۆستانی کورد، فینلاندی و دانیشتوانی فینلاند!
له کاتی ئیستادا کوردانی سوریا به‌ڕابه‌ری یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ به کۆمه‌کی هاوپه‌یمانانیان شه‌ڕ به گه‌رمی به‌رده‌وامه له‌ پایته‌ختی تیرۆریستان، له‌شاری ڕه‌قه‌دا. له‌ پێناوی ئازادی و دیموکراسی هێزه‌کانی سوریای دیمکرات ٥٠% شاری ڕه‌قه‌یان ئازاد کردووه و هێزه‌کانی داعش له‌شاری ڕه‌قه‌دا گه‌مارۆ دراون.
ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئیسلامی تورکیا که دوژمنی دیموکراسی و ئازادی کورده‌، ده‌ستی کردووه به بردنی ده‌یان هه‌ز...
ار له هێزی سه‌ربازی بۆ سنووره‌کانی ڕۆژئاوا (باکوری سوریا) و به‌تایبه‌ت ناوچه‌کانی ئه‌فرین بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن به‌هاوکاری گروپه‌ چه‌کداره ئیسلامی یه‌کانی تر بۆ داگیرکردنی ئه‌فرین.
به‌م شێوه‌یه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی تورکیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی توند له‌ دژی داعش له‌ڕه‌قه‌ لاوازبکات و به‌ناڕاسته‌وخۆ کۆمه‌کی داعش بکات. له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی تورکیا و پشتیوانی له ئازادی و دیموکراتی له هێلسینکی خۆپێشاندان ڕێک ده‌خرێت.
ڕێکخه‌ران: ناوه‌ندی هاوکاری فینلاند - ڕۆژئاوا، به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا، پارتی کرێکارانی کوردستان(پکک)، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان(ینک)، (کۆمه‌ڵه‌)ڕێکخراوی کورستانی حیزبی کومونیستی ئیران، (کژار) كومه لگاى ژنانى ئازادى روژهه لاتى كوردستان، بزوتنه وه ی گۆڕان، پيشمه رگه ديرينه كان كوميته ى فينله ند، یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان له عێراق، تیپه‌کانی فتبۆڵی کۆبانێ و فینکورد.
کات و شوێنی: کۆبوونه‌وه‌ پێنج شه‌ممه ٣١/٨/٢٠١٧. کاتژمێر ١٤،٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی سێناتی له هێلسینکی. دواتر Senaatintori Helsinki رێپێوان به‌ره‌و سه‌فاره‌تی تورکیا