www.commona.org  
 
دەیەی٩٠ : بڕگەیەک لە مێژووی کۆمۆنیستەکانی کوردستانی عێراق
ئاسۆ غریب

چەپی نوێ، لەدەیەی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، هەم لەڕووی چەندایەتی و هەملەڕووی چۆنایەتیەوە ئاڵوگۆڕی گەورەی بەسەردا هات، لە دەیەی هەشتاکان و بەتایبەت لەنیوەی دووەمی بەدواوە، بزاوتێکی نوێی چەپ سەریهەڵدا کە ئاشکراترو راشکاوانەتر خۆیبەکۆمۆنیست دەناساندو دەیویست ئەو گوزارشتە لەخۆی بکات و ئەو رەنگە لەخۆی نیشانبدات، راستەوخۆتر دەگەڕایەوە سەر مارکس و ئەنگڵس و لینین و لە مارکسیزمیدەستاودەست پێکراو، کە پێشتر باوی بوو، دووردەکەوتەوە، بزووتنەوەیەکی کرێکارینەبوو، لەدەرەوەی چینی کرێکارو بەتایبەت لە ناو خوێندکاراندا برەوی هەبوو، بەڵام لەبزووتنەوە چەپەکانی پێش خۆی مەیلی زیاتری هەبوو بەلای چینی کرێکارو خەباتیچینایەتیدا، بێئەزموون بوو، فرە رەنگ و هەمەچەشن بوو، خاوەنی رێبەری ناسراو نەبوو،زۆرتر وەک مەسەلەیەکی ئایدۆلۆژی میتۆدی مارکسی وەرگرتبوو نەک بۆ ناسینی تایبەتمەندیەکانیکۆمەڵگاکەی خۆی کەڵکی لێوەربگرێت و بەدەستیەوە بگرێت.


....... بۆ خوێندنەوەی کۆی باسەکە نامیلەکەکە لێرەوە دابگرە