www.commona.org  
 
بەرزراگرتنی ١ی ئایار لە سلێمانی
عەلی مەولود

بەرزراگرتنی ١ی ئایار لە سلێمانی
ئەمڕۆ ١ی ئایار، رۆژی جیهانی چینی کرێکار، لە شاری سلێمانی لەلایەن کۆمیتەی ١ی ئایار، مەراسیمێک بەڕێوەچوو، کە سەرەتا بە ڕێپێوانێک دەستی پێکرد، لە سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر، دواتر لە شوێنی دیاریکراو بەرنامەی ئامادەکراوی کۆمیتەی مەراسم پێشکەشکرا کە وێڕای وتاری کۆمیتەی مەراسم و چەند سرودی شؤڕشگێڕانە لە لایەن مامۆستا نەجم موحەمەد و کۆڕی سرودی بانگەوازی کۆمەڵە، وتاری هەریەک لە ناوەندی کارەبا، تەندروستی، بیناسازی ، کۆمەڵە، حیزبی کۆمۆنیستی کوردستان ، یەکێتی کۆمۆنیستەکان، ناوەندی خەباتی جەماوەری و تەڤگەری ئازادی لە خۆگرتبوو.