head
 
 
 
هێرش بۆ سەر ناوچەی شەنگال هێرشە بۆسەر ئازادی    
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - كۆمیتەی هەرێمی كوردستان
2017-03-06
 

هێرش بۆ سەر ناوچەی شەنگال هێرشە بۆسەر ئازادی

 

لە كاتێكدا ئێزدییەكان‌و خەڵكی شەنگال‌و دەوروبەری هێشتا تاڵاوی كۆستێكی گەورە بە گەروویاندا دەچێتە خوارێ‌‌و هێشتا لە چواوەڕوانی هەزاران كچ‌و ژنی بە كەنیزەك براوی دەستی داعشدان، دیوەزمەی شەڕێكی چاوەڕوانكراو یەخەیان پێ‌ دەگرێ‌‌و دەیانخاتەبەردەم مەترسییەكی تر.

بەرەبەیانی 3/3/2017 هێزێكی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی شەنگال‌و لە ئەنجامدا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك شەڕوپێكدادان بەردەوام دەبێت، كە بەو هۆیەوە چەندین كەس لە هەردوولا دەكوژرێن‌و بریندار دەبن. بێگومان ئەم هێرشە تەنها بۆ سەر هێزێكی دیاریكراو نییە، بەڵكو بۆ تێكشكانی ئەو رۆحی بەرەنگاریەیە كە خەڵكی ئەو ناوچەیە لە پاش كارەساتەكەی (3/8/2014) لە خۆیاندا دروستیان كردووە.

  ئەگەرچی ئەم شەڕە بەرئەنجامی سەردانەكەی بارزانی بۆ توركیایە، بەڵام شەڕێكی چاوەڕوان نەكراو نەبوو، دروستكردنی هێز لە كوردانی رۆژئاواو دروستكردنی هێز لە عەرەبەكانی دەوروبەری مووسڵ (كەوا ئاماژەی پێئەدرێ‌ زۆریان لەو كەسانە بن كە دەستیان لە جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا هەبووە)، هەوڵێكی روون‌و ئاشكرایە هەم بۆ لێدان لەدەسكەوتەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و هەم بۆ لێدان لەو روحی بەرەنگارییەی لە شەنگالدا درووست بووە.

  پێشڕەوی هێزەكانی سوریای دیموكرات‌و هەوڵە شكستخواردووەكانی توركیا چ لە موسڵ‌و چ لە سوریا كە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە، وە دواترینیان رێگری سوپای سوریا لە جووڵەی سوپای توركیا بۆ رەقە ئەنقەرەی توشی جۆرێك لە هێستریا كردووە، بۆیە دەیەوێ‌ رێگایەكی تر بۆ تەنگپێهەڵچنینی رۆژئاوای كوردستان بدۆزێتەوە، ئەگەر بۆیشی بچێتەسەر لەوێوە رێ‌ لەپێشڕەوییەكانی هیزەكانی سوریای دیموكرات بگرێت.

  ئێمە وەك یەكێتی كۆمۆنیستەكان لەو سۆنگەیەوە کەخەڵکی ناوچەی شەنگال مافی خۆیەتی هێزەکانی پاراستنی خۆی دروست بکات و بەجۆرێک خۆبەڕێوەبەر بێ و یەکینەکانی پاراستنی شەنگال بەرگری لەم ماف و پرەنسیبە دەکەن، هێرشی ئەو تاقم و هێزانەی تورکیاو پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی جۆراوجۆرەو پێکیان هێناون و پڕچەکیان کردوون بەتوندی ئیدانە دەکەین و ئەو کردەوەیە بە دژی ئازادی لەکوردستان و بەدژی خەڵکی شەنگال و وەک هەنگاوێک بۆ لەباربردنی ئەزموونی رۆژئاوا چاولێدەکەین و هاوخەباتی و هاوسەنگەری خۆمان لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی شەنگالدا ڕادەگەیەنین.

 

 

 

یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق

كۆمیتەی هەرێمی كوردستان

6/3/2017

 

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام نەدرایە ئەم دۆخەی ئێستا پێکدەهات؟
عەلی مەولود
ریفریودان
عەلی مەولود
په‌یامێك دژ به‌ جه‌نگ
له‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئازادیخواز و ڕادیكاڵه‌وه‌
ڕاگەیاندنی ووتەبێژی یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق سەبارەت بە رەوشی ئەمڕۆی پارێزگای کەرکوک
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق
یـــــاریەکانی پارتی
عەلی مەولود
نا بۆ شەڕەنگێزیی دەسەڵاتداران، بەڵێ بۆ ئاشتی،ئازادی و دادپەروەری
ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان
جارێکی تر پێویستیمان بە لینینە
عەلی مەولود
هەڵوێستیی تەڤگەری ئازادیی لەمەڕ ئەنجامدانی ریفراندۆم‌
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
بایکۆت ، رووداوێکی سیاسی بوو !
عەلی مەولود
ریفراندۆم و ئەنجومەنی ئاسایش!
نزار عبداللە

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون