head
 
 
 
یەكی ئایار رۆژی خەباتی كرێكارانە دژ بە سیستەمی سەرمایەداری و خەبات بۆ کۆمەڵگایەکی ئەلتەرناتیڤ    
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
2017-04-30
 

یەكی ئایار رۆژی خەباتی كرێكارانە دژ بە سیستەمی  سەرمایەداری و خەبات بۆ کۆمەڵگایەکی ئەلتەرناتیڤ

یەكی ئایار رۆژی هاوخەباتی‌و هاتنە مەیدانی بەرینی كرێكارانە لە پێناو ژیانێكی باشترو گەیشتن بە خواست‌و ئاواتەكانیان. یەكی ئایار تەنها یادكردنەوەی رۆژێكی دیاریكراو نیە، بەڵكو ئەو مێژووە بووە بە چاوگی خەباتێكی دەیان ساڵە‌و هێنانەدی دەسكەوتێكی زۆر بۆ چینی كرێكارو تەواوی بەشمەینەتانی كۆمەڵگا.

ئەگەرچی رۆژانە لەهەر سوچێكی ئەم جیهانە بڕوانی مانگرتن ‌و ناڕەزایی كرێكار دژ بەناعەدالەتی‌و چەوسانەوەی سەرمایەداری بوونی هەیە، بەڵام مانگرتن‌و خرۆشانەكانی یەكی ئایار دەنگێكی یەكگرتوو و بەهێزەو پیشاندانی نمایشی یەكێتی چینی كرێكارە.

  پەیامەكانی ئایار ئەوە دەسەلمێنن كە بۆرژوازی لە هەموو چركە ساتێكدا لەبۆسەدایە بۆ تێكشكاندنی ئیرادەی كرێكاران‌و لە پیلاندایە بۆ سەندنەوەی ماف‌و دەسكەوتەكان كە كرێكاران بە دەستیان هێناوە. بۆیە لە هەر وڵاتێكدا كە قەیرانێكی ئابووری دروست دەبێت، سەرمایەداری بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە زۆربەی قورساییەكان دەخاتە سەر شانی كرێكاران‌و زەحمەتكێشانی كۆمەڵگا. بۆیە گرنگە كرێكاران بەهۆشیاری چینایەتی خۆیان نەك رێگا نەدەن دەسكەوتەكانیان كەمبكرێتەوە، بەڵكو ئاستی داخوازییەكانیان ببەنەسەر.

 ئەمڕۆ لەهەرێمی كوردستاندا قەیرانێكی ئابووری دروستكراو كە دەرهاوێشتەی كێشە سیاسییەكانە بەرۆكی خەڵكی گرتووە، حكومەت بۆ خاڵیكردنەوەی شانی خۆی تەواوی قورساییەكەی خستۆتە سەر شانی خەڵكی ئەم هەرێمە بەگشتی و کرێکاران بەتایبەتی. راگرتنی پرۆژەكان‌و داخستنی یەك لە دوای یەكی كارگەكان‌و كەمكردنەوەی مووچە بۆ ئاستی نیوەو خوارتر‌و نەدانی لەكاتی خۆشیدا هەم بێكارییەكی زۆری بەشوێن خۆیدا هێناوە‌و هەم كاروكاسبی بازاڕیشی تەواو كەمكردۆتەوە. بێگومان لە وەها دۆخێكدا كە بێكارسازی بە شێوەیەكی فراوان لە ئارادا بێت، هەم ئاستی كرێ دێتە خوارەوەو هەم ئاستی داخوازییەكان، وە سەلامەتی شوێنی كاریش چیتر نابێتە مەرج، وەك لە راپۆرتێكدا ئاماژەی پێدراوە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان (200) كرێكار بە هۆی نا سەلامەتی شوێنی كارەوە گیانیان لە دەست داوە.

ئەزموونی چەند ساڵەی دەسەڵاتدارێتی هەرێم‌و كاركردی ساڵانی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان نیشانیاندا هیچ لەهەگبەكانیادا نیە بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵكی كوردستان بە تایبەت كرێكاران و پلان و نەخشە لیبراڵیەکان ئێستاشیان دیسانەوە ئایندەو ئاسۆیەکی ترسناک و دژەکرێکاری دەخەنەڕوو. هەر بۆیە كرێكاران تەنها لە رێگای هێزی خۆیان‌و هاوخەباتی لەگەڵ خەڵكانی ناڕازی دژ بە سیستەم دەتوانن ماف‌و دەسكەوتەكانیان دەستەبەر كەن.

ئێمە وەك یەكێتی كۆمۆنیستەكان لەعێراق وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە تەواوی كرێكارانی كوردستان‌و عێراق‌و تەواوی جیهان، هاوكات ئەو بەبیردێنینەوە كە كرێكاران لە سایەی سیستەمی سەرمایەداریدا هەمیشە ژیانیان لە مەترسیدایەو دەسكەوتەكانیان لەبەردەم هەڕەشەی لێسەندنەوەدایە، بۆیە پێویستە ئاسۆی سیاسیان روون بێت‌و هیچ خۆشباوەڕییەك بەم سیستەمەو ئەو هێزانەی لە‌و سەرچاوەیە ئاو دەخۆنەوە جیهانبیینیان نەشێوێنن. چونكە ئەم سیستەمە نەك تەنها بۆ چینی كرێكار ، بەڵكو بۆ تەواوی مرۆڤایەتی مایەی بەشمەینەتی‌و خوڵقاندنی كارەساتە. هەروەها پەیامی ئەم سیستەمەو دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی قۆرخکاری و سەپاندنی ستەم و چەوسانەوە بوون بە بزنسمان وگەورە میلیاردێری جیهان، بۆ چینی کرێکاری کوردستان تەنها چەوسانەوەی زیاترو سەرکوت و بێمافی زیاترە. ئەمەش وادەخوازێ کەبەرەیەکی دژو خاوەن بەدیل پێکبێ بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پەیامەو لەنێوبردنی سیستمی سەرمایەداری و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئەلتەرناتیڤ لەکوردستاندا کەبەدەر بێ لەستەم وچەوسانەوەی چینایەتی.

 

بژی یەكی ئایار رۆژی هاوخەباتی چینی كرێكار

بژی سۆسیالیزم

 

یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق

یەکی ئایاری ٢٠١٧

 

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام نەدرایە ئەم دۆخەی ئێستا پێکدەهات؟
عەلی مەولود
ریفریودان
عەلی مەولود
په‌یامێك دژ به‌ جه‌نگ
له‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئازادیخواز و ڕادیكاڵه‌وه‌
ڕاگەیاندنی ووتەبێژی یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق سەبارەت بە رەوشی ئەمڕۆی پارێزگای کەرکوک
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق
یـــــاریەکانی پارتی
عەلی مەولود
نا بۆ شەڕەنگێزیی دەسەڵاتداران، بەڵێ بۆ ئاشتی،ئازادی و دادپەروەری
ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان
جارێکی تر پێویستیمان بە لینینە
عەلی مەولود
هەڵوێستیی تەڤگەری ئازادیی لەمەڕ ئەنجامدانی ریفراندۆم‌
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
بایکۆت ، رووداوێکی سیاسی بوو !
عەلی مەولود
ریفراندۆم و ئەنجومەنی ئاسایش!
نزار عبداللە

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون