head
 
 
 
له‌وديو بته‌كانه‌وه‌..    
ناجی ئەفراسیاو
2017-08-28
 

حيكمه‌تى دروستكردنى بته‌كان له‌وه‌دابوو گوايه‌ ڕۆحى خواوه‌نده‌كان دێته‌ناو بت و په‌يكه‌ر و مۆنۆمێنته‌كانه‌وه‌. ئايينه‌ ئيبراهيمييه‌كان هاتن ڕۆحى خودايان له‌ په‌رستگا و كڵێسا و مزگه‌وته‌كاندا به‌رجسته‌كرد. له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى سكۆلاريزم و ده‌سه‌ڵاتدارێتيى عيلمانييه‌كان، ئه‌م قودسييه‌ته‌ كرا به‌به‌رى خاوه‌ن نازناو و سه‌ركرده‌كانى نه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵه‌تمه‌داره‌كاندا. ئيمتيازه‌كانى پێش مه‌رگ بريتى بوو له‌ هه‌ڵواسينى وێنه‌ى قاره‌مانه‌كانى حيزب، به‌ڵام پاش مه‌رگ دروستكردنى په‌يكه‌ر هيوايه‌كى به‌ كۆيله‌كان ده‌به‌خشى كه‌ ڕۆحى ئاغاكان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نێو بته‌كان (ئه‌مه‌ش هه‌مان ديدى بتپه‌رسته‌كانى پێش ئايينه‌ ئيبراهيمييه‌كانه‌!) گوايه‌ سه‌ركرده‌ى كۆچكردوو، شۆڕشگێڕێكى دانسقه‌ بوو، به‌ڵام لينين له‌ كتێبى "ده‌وڵه‌ت و شۆڕش"دا هۆشدارى ده‌دات له‌ "به‌ئايكۆنكردن"ى شۆڕشگێڕه‌كان چونكه‌ كرۆكى ميتۆده‌ شۆڕشگێڕييه‌كه‌يان به‌تاڵده‌كاته‌وه‌..

زاراوه‌ى "الرب" له‌ زمانی عه‌ره‌بيدا به‌مانای خودایه‌تيی مه‌خلوقه‌كان دێت، واتا چه‌مكێكی خوداییه‌ و له‌سه‌ر بوونى به‌نده‌كان وه‌ستاوه‌، خۆئه‌گه‌ر به‌نده‌كان نه‌بوون ئه‌وا خودایه‌تیش مه‌حاڵه‌. وه‌ك بيرمه‌ندى عه‌ره‌ب يوسف زێدان ده‌ڵێت: "له‌ڕووی زمانه‌وانييه‌وه‌، ده‌شێت به‌شێوه‌يه‌كى مه‌جازى، سیفه‌تى ڕه‌ب به‌ خودا و مرۆڤيش بدرێت. به‌ڵام له‌ حاڵه‌تی پێدانى ئه‌م سیفه‌ته‌ به‌ ئینسان، ئه‌وا ده‌بێت ده‌سته‌واژه‌كه‌ موزاف بێت، بۆنموونه‌ بوترێت: رب العمل [خاوه‌نكار]. به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌ى "الرب" كه‌ به‌ ئه‌لف و لام ته‌عريفكراوه‌، ته‌نها به‌ خودا ده‌وترێت". ماركس بۆئه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان زۆر خۆيان به‌ ململانێى نێوان سكۆلار و پياوانى ئايينييه‌وه‌ سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن وتى: "كێشه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر زه‌وييه‌ نه‌ك ئاسمان".

ئه‌مڕۆ ديندار و بێدين خه‌ريكى به‌مۆمياكردنى ته‌رمى سه‌ركرده‌كانن، گۆڕه‌كان ده‌بنه‌ مه‌زارگا و باخچه‌ى هيواكان. له‌ته‌نيشت وێنه‌كانيشيان، وێنه‌ى كوڕ و خزم و ياره‌كانيان ڕيز ده‌كرێن، تاكو پێمان بڵێن خواوه‌نده‌كان نامرن، لێ بچوك و گه‌وره‌يان هه‌يه‌، ئێمه‌ درێژه‌پێده‌رى ڕێبازى پيره‌كانين و له‌كه‌داركردنى ئه‌وان هێڵى سووره‌، ئێمه‌ش پارێزه‌رى قودسييه‌تى ئه‌وانين. به‌ڵام ئه‌وانه‌ كێن كه‌ ئه‌وان ده‌كه‌نه‌ قه‌ديس، به‌پێى دياله‌كتيكى "كۆيله‌" و "ئاغا" له‌لاى هيگڵ، هه‌ردوولا پێويستيان به‌ دانپيانانى يه‌كتره‌. كه‌واته‌ به‌بێ به‌ندايه‌تيى "مه‌ربوب" ئه‌وا "ڕه‌ب" بوونى نييه‌. ئه‌مڕۆ زۆرينه‌ ئه‌وانه‌ن وێنه‌ى سه‌رگه‌وره‌كان چاپ ده‌كه‌ن و ده‌يكه‌ن به‌ ديارى و ده‌يبه‌خشنه‌وه‌ و هه‌ڵيده‌واسن و وه‌ك مه‌شخه‌ڵى ئايينده‌ به‌رزيان ده‌كه‌نه‌وه‌..

---------------

لەپێگەی نێگەتیف ەوە وەرگیراوە...

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام نەدرایە ئەم دۆخەی ئێستا پێکدەهات؟
عەلی مەولود
ریفریودان
عەلی مەولود
په‌یامێك دژ به‌ جه‌نگ
له‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئازادیخواز و ڕادیكاڵه‌وه‌
ڕاگەیاندنی ووتەبێژی یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق سەبارەت بە رەوشی ئەمڕۆی پارێزگای کەرکوک
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق
یـــــاریەکانی پارتی
عەلی مەولود
نا بۆ شەڕەنگێزیی دەسەڵاتداران، بەڵێ بۆ ئاشتی،ئازادی و دادپەروەری
ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان
جارێکی تر پێویستیمان بە لینینە
عەلی مەولود
هەڵوێستیی تەڤگەری ئازادیی لەمەڕ ئەنجامدانی ریفراندۆم‌
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
بایکۆت ، رووداوێکی سیاسی بوو !
عەلی مەولود
ریفراندۆم و ئەنجومەنی ئاسایش!
نزار عبداللە

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون