head
 
 
 
ڕاپۆرتی کورت له‌سه‌ر خۆپێشاندان له‌دژی هێرشی تورکیا ، له‌پشتیوانی ڕۆژئاوا له به‌رواری ٣١ /٨ /٢٠١٧    
سەفین محمد
2017-09-06
 


 له‌له‌یه‌ن کۆمیته‌ی هاوبه‌شی چه‌ندین پارت و ڕێکخراوه‌ی سیاسی و ناسیاسی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه‌کان بڕیاری خۆپیشاندانی هاوبه‌ش ده‌رکرا. گردبوونه‌وه‌ بۆ خۆپێشاندان له به‌رواری ٣١/٨/٢٠١٧ له پایته‌ختی فینلاند له‌ شاری هێلسینکی له‌ گۆڕه‌پانی (سێناتینتۆری) کاتژمێر ١٤.٣٠ له‌ژێر شیعاری ( تورکیای هاوکاری داعش بوه‌ستێنن، دوێنێ کۆبانێ، ئه‌مرۆ عه‌فرین و تورکۆ) ده‌ستی پێکرد و دواتر... به شیعاری جۆراوجۆر له‌ دژی تیرۆریزمی تورکیا و داعش و پشتیوانی له ڕۆژئاوا ڕێپێوان به‌ره‌ و سه‌فاره‌تی تورکیا به‌ڕێکه‌وت.
ژماره‌ی به‌شداربووان نزیک به ١٠٠ که‌س بوو. ڕێپێوانه‌که‌ به ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌کان و خه‌ڵکانی تری کورد و فارس و فینلاندی سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه‌ چوو. له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی تورکیا سه‌رباری شیعار و هوتاف کێشان له‌ دژی تیرۆریزمی تورکیا و داعش چه‌ندین په‌یام پێشکه‌ش کرا.
سه‌ره‌تا به خوله‌کێک به بێده‌نگی ڕێز له‌ گیانی شه‌هیدان گیرا. دوای ئه‌وه‌ش به خوله‌کێک بێده‌نگی ڕێژ له قوربانیانی ڕوداوی تیرۆریستی شاری تورکۆی وڵاتی فینلاند گیرا که تیایدا ٢ که‌س گیانیان له ده‌ست داو و ٨ که‌سیش بریندارکران به هێرشی چه‌قۆکێشیک له‌ مانگی ٨دا.
دوابه‌دوای ئه‌مانه‌ش په‌یامی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ رێکخه‌ره‌کانی خۆپیشاندانه‌که له‌لایه‌ن سه‌فین محه‌مه‌د به زمانی فینلاندی خوێندرایه‌وه‌.
دواتر په‌یامی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ رێکخه‌ره‌کانی خۆپیشاندانه‌که له‌لایه‌ن ئاریۆ به زمانی کوردی خوێندرایه‌وه‌.
 دواتریش په‌یامی ڕیکخراوه‌ی لاوانی پارتی چه‌پی فینلاند خوێندرایه‌وه‌.
له‌ دوای ئه‌میش په‌یامی پشتیوانی له لایه‌ن (ڕێکخراوه‌ی له‌ گه‌ڵ ڕۆژئاوا) خوێندرایه‌وه‌.
گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندان به ئارامی به‌رێوه‌ و چوو و به ئارامی و سه‌رکه‌وتوانه‌ش کۆتایی هات.
 ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندان:
پارتی کرێکارانی کوردستان
ناوه‌ندی کولتوری کوردی-فینالندی
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
کۆمه‌ڵه: ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی حیزبی کومونیستی ئیران
پارتی ژیان ئازادی کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی گۆران
یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان له عێراق
شیعاری سه‌ر پلاکارته‌ هاوبه‌شه‌کانی ( یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان له عێراق) و کۆمه‌ڵه‌ (ڕیکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران) بریتیبوون له‌:
عه‌فرین نادۆڕێ!
ئاکاپا دیموکراتی و ده‌سه‌ڵتی گه‌ل ناتوانێ قه‌بوڵ بکات!
ئه‌ردۆغان یه‌کسانه به داعش!
ئاکاپا پارتێکی فاشیسته!
به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا!
پشتیوانی دیموکراسی و ئازادین!
 

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام نەدرایە ئەم دۆخەی ئێستا پێکدەهات؟
عەلی مەولود
ریفریودان
عەلی مەولود
په‌یامێك دژ به‌ جه‌نگ
له‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئازادیخواز و ڕادیكاڵه‌وه‌
ڕاگەیاندنی ووتەبێژی یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق سەبارەت بە رەوشی ئەمڕۆی پارێزگای کەرکوک
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق
یـــــاریەکانی پارتی
عەلی مەولود
نا بۆ شەڕەنگێزیی دەسەڵاتداران، بەڵێ بۆ ئاشتی،ئازادی و دادپەروەری
ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان
جارێکی تر پێویستیمان بە لینینە
عەلی مەولود
هەڵوێستیی تەڤگەری ئازادیی لەمەڕ ئەنجامدانی ریفراندۆم‌
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
بایکۆت ، رووداوێکی سیاسی بوو !
عەلی مەولود
ریفراندۆم و ئەنجومەنی ئاسایش!
نزار عبداللە

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون