head
 
 
 
ڕاگەیاندنی ووتەبێژی یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق سەبارەت بە رەوشی ئەمڕۆی پارێزگای کەرکوک    
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق
2017-10-16
 

ڕاگەیاندنی ووتەبێژی یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق

سەبارەت بە رەوشی ئەمڕۆی پارێزگای کەرکوک


هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کێشەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر پارێزگای کەرکوک و بیرە نەوتەکان و بەڕێوەبردن و ئیدارەی ئەو شارە یەکلاکرایەوە و سەرەڕای چەند توندوتیژی لێرەو لەوێ، کە تائێستاش بەردەوامە، زۆربەی شوێنە جێ مەبەستەکان بەبێ تەقە چۆڵکران.. هاوکات لەترسی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی توندوتیژی و پەلاماردانی ناڕەوای هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی و لەژێر کاریگەری میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تۆقاندنی خەڵکدا بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوانی کورد ئەو شارەیان چۆڵکرد و روویان لە هەولێر و سلێمانی کردووە، بەشێکی زۆری تریش لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ماونەتەوە و بۆ بەرگری لەخۆیان لێرەو لەوێ هاوکاری یەکتر دەکەن و هێز گرێدەدەن.

هەڵبەت ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پارتی دیموکرات، لە بەڕێوەبردن و ئیدارەی دیموکراتی هەرێم و ئیدارە و بەڕێوەبردنی کەرکوک و خودی پڕۆژەی ریفراندۆمدا شکستیان خواردووە، ئێستاش ناچاربوونیان بۆ تەسلیمکردنەوەی کەرکوک و ڕازیبوونی بێ مەرج بەداواکاریەکان و ڕێککەوتنەکانی عێراق و ئێران و تورکیا لەخەڵک دەشارنەوە و ئەم ئابڕووچوونەیان بە سیناریۆی هەڵهاتن و یەکتر تاوانبار کردن پەردەپۆشدەکەن، وە هاوکات هەر لایەک خۆی بۆ دانوستان و گفتوگۆی ژێر بەژێر لەگەڵ ناوەند و ووڵاتانی ناوچەکەدا ئامادە بکات.

بێگومان قوربانی ئەم ڕێککەوتن و بەندو بەستە ژێر بەژێر و سیناریۆیانەی دەسەڵاتداران هەرێم و بەغداد خەڵکی کوردستانە بە گشتی و دانیشتوانی کوردی ناوچە جێناکۆکانە بەتایبەتی. هەر بۆیە کاتی ئەوەیە هاوڵاتیانی کەرکوک بەکورد و عەرەب و کەمە نەتەوەکانی ترەوە لەمبارەیەوە هۆشیار بن و دان بەخۆدابگرن و نەبن بەشەڕ و سوتماکی هێزە کۆنەپەرستەکان لەسەر دەسەڵات و چاڵە نەوتەکان، بەرگری لەخۆیان و لەماڵ و حاڵی یەکتر بکەن و هێزی بەرگری هاوبەشیان هەبێت. بەتایبەتی کوردەکانی کەرکوک لەم بوارەدا دەبێ دەستپێشکەربن و پێکەوە دەسکەوتەکانی خۆیان بپارێزن و ئەرکی پێشمەرگە و سوپای عێراقیشە کە ئەمنیەت و سەلامەتی ئەوان بپارێزێت لەتەواوی ئەو ناوچانەدا...

لەلایەکی ترەوە ئەوە ئەرکی پارێزگای سلێمانی و هەولێرە بە پەلە بەهانای ئاوارەکانەوە بێن و یارمەتیان پێشکەش بکەن تا رەوشەکە هێور دەبێتەوە و دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان..

لەکاتێکدا لە ئێستادا کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری دوو هێزی چەکداری تێدایە، ئێمە ئیدارەیەکی هاوبەش لە نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند و فیدراڵیدا، بە هاوکاری یەکتری پێشمەرگەو سوپای عێراق بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی ئەو شارە، بەبێ حەشدی شەعبی، وە بەڕێوەبردنی ئەو شارە، هەروەکو ئەوەی لەدەستوردا هاتووە، لەئێستادا بە گونجاو دەزانین و هەرێم و بەغداد ئەرکیانە لەمبارەیەوە بکەونە گفتوگۆ نەک یەکتر پەراوێزخستن و بڕیاری تاکڕەوانە لەدژی یەکتر.

دواجار باشترین چارەسەر ئەوەیە لەو ناوچانەدا خۆبەڕێوەبەری و دەسەڵاتی خۆپاراستنی لۆکاڵی دابمەزرێت و وەک پارێزگایەکی فیدراڵی یان هەرێمێکی جیا یەکلابکرێتەوە تا مەڵبەندی ئاشتی و پێکەوە ژیانی هەموان بێت.. بەپێچەوانەوە یەکلاکردنەوەی کێشەکان لە رێگەی هێزی تائیفی و قەومیەوە نەک هەر ئەمنیەت و ئاسایشی ئەو ناوچانە تێکدەدات بەڵکو زیاتر و زیاتر رەوشە ئاڵۆز دەکات و کارەسات و تراژیدیای لێدەکەوێتەوە و فرسەت دەدات بە ئەمریکا زیاتر لەم ووڵاتەدا بمێنێتەوە و یاری بە ئەکتەرەکان بکات و هاوکات دەرگا بۆ ووڵاتانی ناوچەکەش دەخاتە سەرپشت تاکو ببن بە تەرەف لەهەموو کێشەیەکی بچوک و گەورەی ئەم ووڵاتەدا و وەک زبڵدانێک قەیرانەکانی خۆیانی تیادا خاڵی بکەنەوە..

یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق

16/10/2017

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
کۆڕەو لە دیگایەکی ترەوە
عەلی مەولود
هەڵوەشاندنەوەی تەواوی سیستمی پاشەکەوتی مووچە خواستی دەسبەجێ ی خۆپیشاندەرانی کوردستانە
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق
٨ ی مـارس رۆژێک بۆ بەرەنگاری
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
یرۆزبێت ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق - کۆمیتەی دەرەوە
دەستبەسەركردنی سالح موسلیم بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
پێشەکی
ئالان بادیۆ
عەفرین و رۆژاڤا باکگراوندو دەرهاویشتەکانی
عەلی مەولود
هێرش و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
راگەیاندنی یەكێتی كۆمۆنیستەكان لەسەر دۆخی دوای خۆپێشاندانەكان
راگەیاندنی یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
ڕاگەیاندنی یەکێتی کۆمۆنیستەکان دەربارەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کوردستان
یەکێتی کۆمۆنیستەکان

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون