head
 
 
 
ریفریودان    
عەلی مەولود
2017-10-19
 

ریفریودان

عەلی مەولود

هاوڕێیەکی قسەخۆش و وردبین، لە باسکردنێکی سەرپێی ریفراندۆم و دەرەنجامەکانیدا، وتی « من ریفراندۆمم ناوناوە ریفریودان» لەوانەیە ئەوە گونجاوترین ناو بێت بۆ ئەو ریفراندۆمەی بەڕیوەچوو، لەبەرئەوەی (Refriwdan) بەمانای دووبارە فریوادانەوەیە.

لەسەرەتاوە دیار بوو (ری- فریودان) بۆ سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوەی لە عێراق نەبوو، ئەو پرسە بە ئامانج و ئەجیندای تر ئاوسکرابوو، کە هیچ پەیوەندی بە ئامانج و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانەوە نەبوو، ئەو راستیە بە زمان و شێوازی جۆراوجۆر خرایەڕوو، نزیک بەنیوەی خەڵکیش بە نەخێرو بایکۆت هەڵوێستی گونجاویان گرت لەبەرامبەریدا، بەڵام لەبەرئەوەی؛ خەڵک لە هەرێمی کوردستان بەتەواوی لە ئەکتی سیاسی دوورخراوەتەوەو بڕیاری سیاسی بەتەواوی لەدەستی کەمینەیەکی دەسەڵاتداردا قۆرخکراوە، ئیرادەی دەسەڵات بەسەر ئیرادەی خەڵکدا سەرکەوت.

هەڵبەت ئەو فریودانە تەنها لەو رووەوە نەبوو، کە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی حیزبی و بنەماڵەیی و هاوپەیمانی ناوچەیی ئەوان، دەنگی خەڵک و مافی رەوای خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی ناڕەوا بەکارهێنرا، بەڵکو لەدوای ریفریودانیش جارێکی تر پەنایان بۆ فریودان بردەوە، ئەوان بە حەماسەت و لەخۆڕادیوی زۆرەوە وەک بەڵێنی راگەیاندنی سەربەخۆیی، بەڵێنیان دەدا کە لەهەموو روویەکەوە ئامادەو تەییارو چەکدارن بۆ بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان و بەتەواوی بەهرەمەندن لە تواناو پێداویستیەکانی پاراسنیان، فڕۆکەی جەنگی ئیسڕائیلی ئامادەن بۆ لێدانی هێرشەکانی سوپای عێراق و بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە، هەڕەشەیان دەکردو هۆشدارییان بەحکومەتی ناوەند دەدا، بەڵام یەک کاتژمێر بەرگرییان نەکردو خەڵکیان لەبەردەم ئاگری شەڕی دەسەڵاتی ناوەند جێهێشت و هەموو ناوچە جێناکۆکەکانیان بە بێ شەڕ چۆڵکردو گەمەیەکی ناشیرینیان بە ژیان و چارەنووسی خەڵکەوە کرد، ژێربەژێر بوونە هاوکاری سەرکەوتنی هێزەچەکدارەکانی ناوەندو بەزمانی جۆراوجۆر رەواییان دا بە گەڕانەوەی دەسەڵاتی ناوەند بۆ هەموو ناوچە جێناکۆکەکان و شانازییان بەعێراقیبوونی خۆیانەوە کرد، بێشەرمانە رایانگەیاند کە توانای بەرگرێیان نەبووەو ئێستا هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم کێبەرکێیانە لەسەر ملدانەواندنی زیاتر بۆ بەغداو هەڵپەیانە کامیان زووتر لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن کلکایەتی کردن.

ئەگەر بەرژەوەندی ماڵباتی بارزانی رۆڵی گێڕا لە زەقکردنەوەی کێشە لەنێوان هەرێم و ناوەندو گەیاندنی دۆخەکان بە قەیران، بێگومان بەرژەوەندی ماڵباتی تاڵەبانیش لە رووداوەکانی ١٦/١٠/٢٠١٧ رۆڵی گرنگی بینی، دوای مەرگی مام جەلال، یەکێک لە ئەگەرە نزیکەکان شەڕی نێوان تیرەو باڵەکانی ناو یەکێتی بوو لەسەر خەلافەت، بۆ دوورخستنەوە یان دواخستنی ئەو شەڕە، مردنی مام جەلالیان کرد بە مەسەلەیەکی جەماوەری فراوان و درێژ مەودا، بەڵام نەخشەی پارتی لەناوچە جێناکۆکەکان و تووندبوونەوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، ناکۆکیەکانی نێوان باڵەکانی یەکێتی توندتر کردەوەو جێگرەوەی پۆستی سکرتێری گشتی مەترەحتر کرد، لەو چوارچێوەیەدا بنەماڵەی تاڵەبانی هەوڵیاندا وەکچۆن بنەماڵەی بارزانی پارتییان کۆنترۆڵکردووە ئەوانیش یەکێتی کۆنترۆڵ بکەن و ئەو رەوەندەش رێککەوتنی لەگەڵ حەشدی شەعبی لێکەوتەوەو ئەگەری دابەشبوونی یەکێتی و دابەشبوونی هەرێم و تەنانەت شەڕی ناوخۆشی هێناوەتە پێشەوە، کە پێدەچێت کێشەی گەورەتری بەشوێندا بێت و وڵاتانی ناوچەکەش بەتایبەتی ئێران و تورکیا بە قازانجی خۆیان راستەوخۆتر دەست بکێشنە ناو هاوکێشەکانەوە، ئەوکاتەش ئاکامی ئەو سیاسەتەی بەناوی گشپرسیکردنەوە بەڕێوەچوو سەرەنجام وەک ئەو هاوڕێیەم ناوی لێناوە دەبێت بە « گشت برسی کردن».

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3] [4] [5]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
پەرلەمانتاریزم و دەوڵەتسازی و نەخشەڕێگای گۆڕانکاری و بەرەنگاری..
ووتوێژی سایتی کۆمۆنە لەگەڵ هاوڕێ نزار عبداللە
دانانی " گەمارۆی ئاو" لەسەرخەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئیدانەو شەرمەزار دەکەین!
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
بەرزراگرتنی ١ی ئایار لە سلێمانی
عەلی مەولود
یەكی ئایار، رۆژی هاوخەباتی چینی كرێكاری جیهانە!
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
کۆڕەو لە دیگایەکی ترەوە
عەلی مەولود
هەڵوەشاندنەوەی تەواوی سیستمی پاشەکەوتی مووچە خواستی دەسبەجێ ی خۆپیشاندەرانی کوردستانە
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق
٨ ی مـارس رۆژێک بۆ بەرەنگاری
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
یرۆزبێت ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق - کۆمیتەی دەرەوە
دەستبەسەركردنی سالح موسلیم بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
پێشەکی
ئالان بادیۆ

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون