head
 
 
 
ڕاگەیاندنی یەکێتی کۆمۆنیستەکان دەربارەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کوردستان    
یەکێتی کۆمۆنیستەکان
2017-12-19
 

ڕاگەیاندنی یەکێتی کۆمۆنیستەکان

 دەربارەی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکانی کوردستان



خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ره‌وای چین و توێژه‌ جیاجیاكانی كوردستان بۆ پێدانی مووچه و باشكردنی گوزه‌ران و دابینكردنی سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزاریه‌كان، دژ به ‌ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی و پارته‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان، ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و ئه‌مجاره‌یان تاڕاده‌یه‌ك گشتگیرترەو ناڕه‌زایه‌تیەکان نزیك به‌ ته‌واوی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی گرتۆته‌وه‌و بە رۆشنی ئەوەی نیشاندا‌ كه‌ ئیتر خه‌ڵكی كوردستان شێوازی حوكمڕانی سیاسی و دۆخی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوو ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باو له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ رۆیشتووه‌و زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه،‌ هه‌رچه‌ند له‌ئێستادا جێگره‌وه‌یه‌ك و به‌دیلێكی بۆ په‌یدانه‌كردووه‌، چیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سته‌مكاره‌ی ناوێت و قبوڵ نیە.


هەڵبەت باڵ و به‌شه‌ جیاجیاكانی ده‌سه‌ڵاتی هەرێم و كه‌سایه‌تیه‌ گه‌نده‌ڵ و ڕسواكانی كه‌وتونه‌ته‌خۆ تاكو به‌سودی مانه‌وه‌ی خۆیان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی پێشوویان كه‌ڵك له‌م خۆپیشاندانانه‌ وه‌ربگرن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان و پاكتاوكردنی ململانێ و ركه‌به‌ریه‌ سیاسی و ئابوریه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر.


 خەڵکی کوردستان نابێت بوار بەم یاریە قێزەونانە بدەن و‌ وێڕای به‌شداری فراوان له‌ ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كان دەبێت هه‌وڵ بدرێت بۆ سه‌رتاسه‌ری بوونه‌وەی زیاتری‌ خۆپیشاندانەکان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕی و لاوازیه‌كانی، هاوکات ئێمە ئه‌و ڕاستیه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌یشتنی به‌ داخوازی و خواسته‌ ڕه‌واكانی، وه‌ له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ نه‌مان و لاچوونی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارانه‌ی پارتی و یه‌كێتی و پارته‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان و دادگاییكردنی به‌رپرسه‌كانیان، به‌نده‌ به‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ هێنانه‌ئارای به‌دیل و جێگره‌وه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر ته‌نها بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به‌ڵكو بۆ كۆی بونیاده‌ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌‌تیه‌كانیشی، وه‌ هه‌ر پێشڕه‌ویه‌ك به‌دی بێت پێویسته‌ بخرێته‌ خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌وە.


به ‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا ده‌سه‌ڵاتی باو، هێزه‌ جیاوازه‌كانی قۆرخی دام و ده‌زگاكانی سه‌ركوت و داپڵۆسینیان كردووه‌ و كۆی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م ووڵاته‌یان بۆ خۆیان قۆرخكردووه‌، وه تاڕادەیەک‌ له‌پشتیوانی هێزو ده‌وڵه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌كان و ئه‌مریكا و ووڵاتانی تر به‌هره‌مه‌ندن،  بۆیە خه‌ڵكی كوردستان ڕێگایه‌كی سه‌ختی له‌پێشه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی و کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە ستەمکارە، ته‌نها به‌ به‌ره‌نگاری زیاتر، ‌ یه‌كگرتوویی، ڕێكخراوبوون، ده‌ستبردن بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌فۆرمه‌ جیاوازه‌كانیدا، كۆبوونه‌وه‌و ڕێكخراوبوونی سیاسی و پێشكه‌وتوو وه‌ …. ده‌توانن كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كان تێپه‌ڕێنن روه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆشیالیستی ئازاد و خۆشگوزه‌ران.


 



 

سه‌ركه‌وتووبێت خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستان

بژی سۆشیالیزم

 

یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كان

كۆمیته‌ی ناوه‌ندی

١٩ كانوونی یه‌كه‌می٢٠١٧

 

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
پێشەکی
ئالان بادیۆ
عەفرین و رۆژاڤا باکگراوندو دەرهاویشتەکانی
عەلی مەولود
هێرش و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
راگەیاندنی یەكێتی كۆمۆنیستەكان لەسەر دۆخی دوای خۆپێشاندانەكان
راگەیاندنی یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
ڕاگەیاندنی یەکێتی کۆمۆنیستەکان دەربارەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کوردستان
یەکێتی کۆمۆنیستەکان
ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام نەدرایە ئەم دۆخەی ئێستا پێکدەهات؟
عەلی مەولود
ریفریودان
عەلی مەولود
په‌یامێك دژ به‌ جه‌نگ
له‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئازادیخواز و ڕادیكاڵه‌وه‌
ڕاگەیاندنی ووتەبێژی یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق سەبارەت بە رەوشی ئەمڕۆی پارێزگای کەرکوک
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق
یـــــاریەکانی پارتی
عەلی مەولود

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون