head
 
 
 
هێرش و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین بە توندی ئیدانە دەكەین    
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
2018-01-23
 


هێرش و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین بە توندی ئیدانە دەكەین


 


   پاش ماوەیەك لە هەڕەشە كردن ‌و تۆپباران كردن، سەرەنجام لە 20/1/2018 رژێمی توركیا بە بۆردومانكردنی ناوەندی كانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان، سەرەتای ئەو هێرشەی راگەیاند كە ماوەیەك بوو جاڕی دەدا، كە تا ئەمڕۆش هێرشەكان بەردەوامی هەیە. ئەو هێرشە بە هاوبەشی چەكدارانی  بەرەی نووسرەو قەڵغانی فورات ئەنجام ئەدرێ‌. دەنگۆی ئەوەش هەیە، پاشماوەكانی داعش كە لە توركیان لەو هێرشە بەكاربهێنرێن. وە بۆ پشتگیری لە هێرشەكان هەڵمەتێكی ئیمانی بەڕێخراوە، كە لە نەوەد هەزار مزگەوتی ناو توركیاوە نزاو پشتگیری بۆ گرتنی عەفرین كراوە.


  ئامانج لە هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین ئەوەیە، لە ناوخۆدا پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكەپە) تووشی گێژاوێك بووە كە دەرچوون لێی ئاسان نییە، لە دوای كودەتاكەوە بە هەزاران كەس لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)و ئەندام و لایەنگرانی (بزووتنەوەی خزمەت)ی فەتحوڵڵا گویلەن و ...هتد خراونەتە زیندان و هەنگاوەكان بەرەو دەسەڵاتێكی تاك لایەن‌و مەركەزی‌و سەربازی دەچن، لەبەرانبەردا رۆژ دوای رۆژ ناڕەزاییەتییەكان دژ بەو دەسەڵاتەو كەشە عەسكەرتارییەتە لە پەرە گرتندایە، وە لە رووی نێو دەوڵەتیشەوە لەو بارەوە فشار بۆ سەر حكومەتكەی ئەردۆغان لە زیادبووندایە، بەم هەنگاوەی دەیەوێ‌ سەرنجی چاوەكان لە ناوخۆوە بۆ دەرەوە ئاراستە بكات.


   لە دەرەوەش لە دوای تێكشكانی داعش، لایەنگرانی توركیا لە عێراق بە (پارتی دیموكراتی كوردستان)یشەوە لەبەرانبەر هەیمەنی شیعە پاشەكشەیەكی گەورەیان كردووە. لە سوریاش بە تایبەت سەركەوتنەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات، خەونەكانی توركیایان روو لە ئاوابوون كردووە. لەئەگەری كۆتاییهاتنی شەر لە سوریا كانتۆنەكان و ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات كە لە چوارچێوەی فیدرالی باكووری سوریا جێی خۆیان دەگرن، ئەگەری مانەوەیان وەك دیفاكتۆیەك زۆرە، لە بەرانبەردا ئەو ناوچانەی كەوتوونەنەتە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی لایەنگری توركیا، رۆژ لە دوای رۆژ لە بچووك بوونەوەدان‌و ئەگەری مانەوەشیان كەمە. بۆیە دەسەڵاتدارانی توركیا (بە سوود وەرگرتن لە دابڕاوی عەفرین لە كانتۆنەكانی ترو كایەی ئاسمانی ئەو ناوچەیە لە ژێر سایەی رووسیا) بەو هەنگاوەیان دەیانەوێ‌ لە لایەك قەڵەَمڕەوی لایەنگرانی خۆیان لە خاكی سوریا فراوان بكەن تا لە دواتردا وەك ئەمری واقیع حیسابیان بۆ بكرێ‌، لەلایەكیتر رێ لە فیدرالی باكوری سوریا بگرن كە نزیك بێتەوە لە دەریا. وە لە حاڵێكدا ئەگەر ئەم هێرشەیان بۆ چووە سەر، لە هانگاوی دواتردا كانتۆنەكانی تر بكەنە ئامانج.


  ئەمڕۆ عەفرین لە بەردەم هەڕەشەیەكی گەورەدایە، دەوڵەتی فاشیتی توركیا بە سوود وەرگرتن لە ململانێ نێودەوڵەتییەكان لە سوریا دەیەوێ‌ ئەو هێرشە بەڕێوەبەرێ‌، بێ‌ دەنگی ولاتانی زلهێزو ناوچەیی كە یاریكەری گۆڕەپانی سوریان ئەگەری نمایشی ئەو سیناریۆیە زیاتر دەكەن بە راستی. سەرەڕای ئەوانە دیارە هێرش كردن بۆ سەر عەفرین بە ئاسانی بۆ توركیا ناچێتەسەر، چونكە خەڵكی عەفرین‌و ئەو هێزەی پارێزەری ئەو كانتۆنەیە لە هەمان ئەو چاوگەن كە ئەفسانەی تێكشاكانی داعشیان لە كۆبانی خوڵقاند. بۆیە عەفرین پاروویەكی ئاسان نیەو توركیاش ئەوە باش دەزانێ‌، چونكە پێشتر خەبات‌و بەرەنگاری گەلی بینیوە لە جزیرەو نسیبن ‌و سووری ئامەد، كە سەرەڕای دڕندانەترین سەركوت‌و پەلامارو گەمارۆدانی چەند مانگە نەیتوانی ئیرادەی گەل تێكبشكێنێ‌. بەڵام هاوكات خەڵكی كانتۆنی عەفرین بۆ پێشگرتن بە وێرانكاری پێویستیان بە پشتیوانی هەیە، پێویستە لەسەر خەڵكی ئازادیخواز لەهەر كوێیەك بێت بۆ پاراستنی ئەو هەناسە ئازادییەی كە لە عەفریندا هەیە لە هەر رێگایەكەوە دەكرێ‌ هاوكارو پشتیوان بن تا فشارەكان بۆ سەر توركیا زیاد بكرێ‌.


ئێمە وەك یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق بە توندی ئیدانەی ئەو هێرش‌و پەلاماردانانە دەكەین كە دەوڵەتی فاشیستی ئیسلامگەرای توركیا بە ئاراستەی گرتنی عەفرین دەینێت. وە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەنگاری خەڵكی ئەو كانتۆنە دەردەبڕین.


ریسوایی بۆ دەسەڵاتی ستەمكاری توركیا


بژی بەرخۆدان‌و بەرەنگاری خەڵكی عەفرین


 


یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق


٢٢ / ١ /٢٠١٨


 


 


 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3] [4] [5]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
پەرلەمانتاریزم و دەوڵەتسازی و نەخشەڕێگای گۆڕانکاری و بەرەنگاری..
ووتوێژی سایتی کۆمۆنە لەگەڵ هاوڕێ نزار عبداللە
دانانی " گەمارۆی ئاو" لەسەرخەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئیدانەو شەرمەزار دەکەین!
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
بەرزراگرتنی ١ی ئایار لە سلێمانی
عەلی مەولود
یەكی ئایار، رۆژی هاوخەباتی چینی كرێكاری جیهانە!
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
کۆڕەو لە دیگایەکی ترەوە
عەلی مەولود
هەڵوەشاندنەوەی تەواوی سیستمی پاشەکەوتی مووچە خواستی دەسبەجێ ی خۆپیشاندەرانی کوردستانە
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق
٨ ی مـارس رۆژێک بۆ بەرەنگاری
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
یرۆزبێت ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق - کۆمیتەی دەرەوە
دەستبەسەركردنی سالح موسلیم بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
پێشەکی
ئالان بادیۆ

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون