head
 
 
 
پێشەکی    
ئالان بادیۆ
2018-02-16
 

چارەنووسی خەڵکی کورد، ئاگادارین، بووەتە پرسێک کە ویژدانی گەردوونیی ڕاکێشاوه‌، بە تایبەتییش هەموو ئەوانەی خەباتکاری ڕێگەی چوونەدەری مرۆڤایەتین لەو دۆخە بە جۆرێک حەیوانییەی کە ئیمپریالیسم و کاپیتالیسم بەردەوامن لە نغرۆکردنی مرۆڤایەتی تێیدا.

ئەم خەڵکە جۆرێکی دەستکرد پارچە کراوە، هەر لەم پارچانەشدا سەرکوت کراوە و مەبەستیش هەمیشە ئەوە بووە نەهێڵن هەبێت.

دژی ئەم ویستە، ئەم خەڵکە وازی لە خەباتی قورس و خۆڕێکخستن نەهێناوە، بە تێکەڵکردنێکی سەرسووڕهێنەری نەبەردی و کۆڵنەدان و سێبوورییەوە. ئەگەر خەڵکێک هەبێت ئەوە بناسێت کە ماو زێدۆنگ پێی دەگوت "شەڕی درێژماوە"، ئەوە دیارە خەڵکی کوردە.

بۆیە بە ڕاستی دڵخۆشم دەبیستم یەکێک لە کتێبەکانم دەکرێتە کوردی، چونکو لەم کاتەدا هەست دەکەم کاری تایبەتیی من دەتوانێت ببێتە بەشێکی، بێگومان دووەمین، بەڵام ڕاستەقینە، لەو خەباتانەی لە هەموو دنیادا لە ئارادان، خەبات بۆ ڕزگاری.

هەروەها لام وایە ئەوەی من پێی دەڵێم "ژیانی حەقیقی‌"، دەتوانێت پڕاوپڕ بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو توانا و هێزە بەکار بهێنرێت کە بە ئەو خەڵکی کورد توانیی دژی ئەوانەی دەیانەویست ڕێگەی بوونی لێ بگرن، هەبێت.  چونکو ئەوە ڕێک دژی فیگورێکی مردنە کە ئەم خەڵکە میتۆدە نوێکانی بیر و کردەوە دادەهێنێت، تا ئاستێک کە لە دۆخی تۆقێنەری دنیای ئەوڕۆکەدا ببێتە ڕیفرێنس یان ڕووگەیەک.

 لە کاتێکدا کە تێگەیشتنی من بۆ ژیانی "ڕاسته‌قینه‌" ئینێرژیی داهێنەرانە ڕووبەڕووی ڕەحەتیی بەرخۆرانە، بیرکردنەوەی زیندوو ڕووبەڕووی بیروڕای زاڵ، ڕێکخستن ڕووبەڕووی تەریکی، ئەرێکاریی کۆڵنەدارانە ڕووبەڕووی تەسلیمی نەرێنی دەکاتەوە. ژیانی حەقیقی دەیسەلمێنێت کە بارودۆخ چەندەش دژوار بێت، ئێمە دەتوانین ڕێگە و شێوەیەک بۆ گۆڕینی دۆخەکە دابهێنین. ژیانی ڕاستەقینە دەیەوێت نیشان بدات کە ئەو شتەی لە ئاستی ڕاستییەکاندا هەموو ڕۆژێک وەک مەحاڵ و نەکردە باسی دەکەین، دەکرێ ببێت و بێتە دی. ژیانی ڕاستەقینە دەڵێ کە ژیانی بەختەوەر ئەوەیە تێیدا لەوە تێ دەگەین ئەوەی پێمان وابووە لە ئاستی کردنی ناتوانین، نەکردە نەبووە و لە ئاستیدا تواناین.
ژیانی حەقیقی، –به‌ گەڕانەوە بۆ شیعرێکی برێشت– ئەو کاتەیە کە "هەرگیز! دەبێتە: ئەمڕۆکە!" ئەمە دەکرێ دروشمی خەڵکی کورد بێت.

لێرەدا، زۆر برایانە سوپاسی مەنسوور تەیفووری دەکەم بۆ کارە قورس و گرانەکەی، وەک دۆزەرەوە و وەک وەرگێڕ.

 

ئەلەن بەدیوو، پاریس

٢٤ی سێپتەمبه‌ری ٢٠١٧

  • پێشەکی بیرمەند و فەیلەسوفی چەپ "ئالەن بەدیوو" بۆ تەرجوومەی کوردی کتێبەکەی" ژیانی حەقیقی" کە ئێستا لە ناوەندی غەزەلنووس دەست دەکەوێت. خوێندنەوەی ئەم کتێبە بەتایبەتی لە لایەن گەنجانەوە پێویستە و ڕێگایەکە بۆ زیاتر نزیک بوونەوە و تێگەیشتن لە ئایدیای بەرەنگاری و خەبات بۆ ڕزگاری.

 

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3] [4] [5]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
پەرلەمانتاریزم و دەوڵەتسازی و نەخشەڕێگای گۆڕانکاری و بەرەنگاری..
ووتوێژی سایتی کۆمۆنە لەگەڵ هاوڕێ نزار عبداللە
دانانی " گەمارۆی ئاو" لەسەرخەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئیدانەو شەرمەزار دەکەین!
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
بەرزراگرتنی ١ی ئایار لە سلێمانی
عەلی مەولود
یەكی ئایار، رۆژی هاوخەباتی چینی كرێكاری جیهانە!
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
کۆڕەو لە دیگایەکی ترەوە
عەلی مەولود
هەڵوەشاندنەوەی تەواوی سیستمی پاشەکەوتی مووچە خواستی دەسبەجێ ی خۆپیشاندەرانی کوردستانە
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق
٨ ی مـارس رۆژێک بۆ بەرەنگاری
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
یرۆزبێت ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق - کۆمیتەی دەرەوە
دەستبەسەركردنی سالح موسلیم بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
پێشەکی
ئالان بادیۆ

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون