head
 
 
 
یرۆزبێت ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن    
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق - کۆمیتەی دەرەوە
2018-03-07
 

یرۆزبێت ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن

 بەبۆنەی هەشتی مارس ئەم سال دەبێت پشتیوانی و پیرۆزبایی تایبەت لە خەبات و ناڕەزایەتی ژنانی ئازا و شۆرشگێڕی عەفرین و کچە تێکۆشەرەکانی سەر شەقامەکانی ئێران بکرێت.

تاکو ئێستا سەرەڕای پێشرەوی و گەشەسەندنی سەرمایەداری لە ئاستی دنیا، کۆمەڵگای سەرمایەداری لە پێناو بەدەستهێنانی قازانج و بەرژەوەندی زیاتر ژنان وەکو کاڵایەک لە بازاری سێکس و هێزی کاری هەرزان بەکار  دەهێنێت، لە زۆربەی ولاتانی سەرمایەداری ژنان لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان بێ بەش کراون، دوورخستنەوەیان لە فێرکردنی زانست و بەشداریکردنیان لە مەیدانی سیاسەت، لەباری کۆمەڵایەتیەوە وەکو مرۆڤێکی کەم ئەقڵ و بێ توانا و کەمتر لە پیاوان سەیر دەکرێت.

  سەرەڕای هەموو ئەو  پڕوپاگەندە ژەهراویانەی سیستەمی سەرمایەدای و پیاوسالارانەی کۆنەپەرستی ئیسلامی سیاسی لە دژی ژنان بەکاری دەهێنن، ژن و کچە دەست بە چەک و قارەمانەکانی عەفرین توانیان لە بەرامبەر بەهێزترین دەوڵەتی سەربازی ئەندامی ناتۆ و ڤاشیست ترین حکومەتی هاوکاری داعش ڕابوەستنەوە، هەروەها کچە شۆڕشگێڕەکانی سەرشەقام و کۆلانەکانی زۆربەی شارەکانی ئێران بە فرێدانی سەرپێچەکان و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستنەوە.

ژنانی عەفرین و کچانی  شۆڕشگێر توانیان بە هەموو دنیا نیشانبدەن، بەتایبەتی بەو هێزە کۆنەپەرستانەی دەیانەوێت ژنان هەمیشە کۆیلەی بەردەستی ئارەزووەکانی پیاوان بن، نیشانیاندا ژنان نە هیچ شتێکیان لە پیاوان کەمتر نیە بەڵکو پیاوان بەبێ ئازادی ژنان لە کۆمەلگادا ئازاد نین.

لە کۆمەلگای سەرمایەداریدا ڕزگاری یەکجاری ژنان  پەیوەستە بە سەرکەوتنی خەباتی چینی کرێکار و نەمانی سیستەمی سەرمایەداری. بەرەو پێش چونی ئاستی وشیاری چینی کرێکار و پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکاری و جەماوەریەکان بەدەستهێنانی ماف و داخوازیەکانی زیاتری ژنانە.

 

بژی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن

 

یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق

کۆمیتەی دەرەوە

6/3/2018

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
کۆڕەو لە دیگایەکی ترەوە
عەلی مەولود
هەڵوەشاندنەوەی تەواوی سیستمی پاشەکەوتی مووچە خواستی دەسبەجێ ی خۆپیشاندەرانی کوردستانە
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق
٨ ی مـارس رۆژێک بۆ بەرەنگاری
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
یرۆزبێت ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق - کۆمیتەی دەرەوە
دەستبەسەركردنی سالح موسلیم بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
پێشەکی
ئالان بادیۆ
عەفرین و رۆژاڤا باکگراوندو دەرهاویشتەکانی
عەلی مەولود
هێرش و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
راگەیاندنی یەكێتی كۆمۆنیستەكان لەسەر دۆخی دوای خۆپێشاندانەكان
راگەیاندنی یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
ڕاگەیاندنی یەکێتی کۆمۆنیستەکان دەربارەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کوردستان
یەکێتی کۆمۆنیستەکان

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون