head
 
 
 
٨ ی مـارس رۆژێک بۆ بەرەنگاری    
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
2018-03-08
 

٨ مارس، رۆژی جیهانی ژنان، وەک رۆژێک بۆ بەرەنگاری و بەرخۆدانی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز پیرۆزبێت.

ستەم و بێ مافی ژنان لەسایەی سیستمی باودا، بەتایبەتی لەووڵاتانێک کە گیرۆدەی شەڕ و جەنگ و داگیرکارین و لێوان لێون لە قەیرانی سیاسی و ئابووری بەردەوام و درێژخایەن، وە بوون بە گۆڕەپانی سەرهەڵدان و زیندووبوونەوە و لە گۆڕدەرهاتنی چەندین هێزی و دەسەڵاتی کۆنەپەرست و داڕزیوو لەچەشنی داعش و هێزە کۆنەپەرستە ئیسلامیەکان و هاوشێوەکانیان، وادەخوازێت کە نەک هەر رۆژی ٨ مارس پیرۆزبکەین و لەو رۆژەدا زیاتر دەنگ لە دژی بێ مافی و ستەمکێشی و پلەدوویی ژنان هەڵبڕین، بەڵکو هەموو رۆژێک و بەردەوام سەنگەرێکی بەردەوام و درێژخایەن لێبدەین بۆ وەستانەوە و بەرەنگاری و بەرخۆدانی ژنان..

جێگای خۆیەتی لەم ٨ مارسەدا بەرخۆدانی ژنانی رۆژئاوا، سەنگەرگرتنی ژنە شەڕڤانەکانی سوریا لەدژی تیرۆریزمی داعش و لە دژی هێزە کۆنەپەرستەکان و هێرش و پەلاماری فاشیستیانەی دەوڵەتی تورکیا، وەک سومبولێکی نوێ و پڕشکۆ بەرز ڕابگرین، هەروەها هاتنەمەیدانی بە لێشاو و جەماوەری ژنان لەم دواییانەدا دژی جمهوری کۆنەپەرستی ئیسلامی وەک نمونەیەکی پرشنگداری ناڕەزایەتی و توڕەیی ژنان لە سیستەمە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە پیرۆزبکەین..

بــــــا ٨ مارس رۆژی شکۆبەخشین و بەرزڕاگرتنی ئەم ئەزمونانە بێت، تێپەڕکردنی زیاتری ئەو وێنە نەریتیە بێت بۆ ژنان کە لیبرالیزمی رۆژئاوا، وەک ژنانی سفور و ڕووت و کاڵایەکی ڕازاوە، کێشاوێتی، شکاندنی زیاتری ئەو قاڵبە بتئاسایە بێت کە کۆنەپەرستی ئیسلامی و هاوشێوەکانی بۆ ژنان دروستیان کردووە و وەک ژنی دەمامکدار و حەریم و کۆیلە و خزمەتکارێکی بێ دەنگ هەموو رۆژێک بەرهەمی دەهێننەوە.

خۆشبەختانە لە ٨ مارسەدا ئەم سومبولانە بەدەستهاتوون و ئەو ناڕەزایتیانە گەیشتوون بە لوتکە، هەر لەبەرئەوەیە تێکڕای هێزە کۆنەپارێزەکان لە سیستمی سەرمایەداری باودا لێی تۆقیون، نەک هەر لە خۆی و لە سومبولەکانی بەڵکو لە تارماییەکەشی دەترسن و هەوڵەکانیان یەکخستووە بۆ لێدان و پووچەڵکردنەوەی.

ژنانی عێراق و کوردستان، لەجەرگەی ئەم نەبەردەدان، هەرچەند ئەوان بەهۆی دەسەڵاتی هێزە تائیفی و ئیسلامی و نەتەوەپەرستە گەنیوەکانەوە لە هەمووان زیاتر گیرۆدەتر بوون، شەڕ و ماڵوێرانی، ستەم و نایەکسانی لە پێش هەمووانەوە یەخەی بەوان گرتووە و زۆر لەنیوە زیاتر قوربانی ئەو دۆزەخەن کە خەڵکی ئەم ووڵاتە تیایدا دەژی، بەڵام هاوکات هێزی سەرەکی و پێشەنگن لەخەبات و بەرەنگاری دژ بە ستەمکاریدا، هەربۆیە زیاتر ئیلهام لەو ئەزموونانە وەردەگرن و بۆ خەبات و تێکۆشان لەپێناو دۆزینەوەی بەدیل و ئەلتەرناتیڤی کۆمەڵایەتی نوێ بۆ یەکسانی و بۆ ئازادی و بۆ هاوژینی کەڵکی لێوەردەگرن..

 

یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق

کۆمیتەی ناوەندی

٨ مارسی 2018

 

 
نوسخەی ئامادە بۆ چاپ  
 
سەرنجەكان
   

[1] [2] [3]

  سەرنجێك بنووسە...
ناو: پێویستە ناوێك بنوسیت
ئیمێڵ پێویستە ئێمێڵ بنوسیتئیمێڵەكە بە دروستی بنوسە
سەرنج:  هیچ سەرنجێك نەنوسراوە-
 
 
  باشتر وایە سەرنجەکەت بە یونیکورد بنوسیت... دەتوانیت لێرەدا ئەو کارە بە ئاسانی بکەیت
رۆشنگەری  
دواین بابەتەكان
بەرزراگرتنی ١ی ئایار لە سلێمانی
عەلی مەولود
یەكی ئایار، رۆژی هاوخەباتی چینی كرێكاری جیهانە!
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
کۆڕەو لە دیگایەکی ترەوە
عەلی مەولود
هەڵوەشاندنەوەی تەواوی سیستمی پاشەکەوتی مووچە خواستی دەسبەجێ ی خۆپیشاندەرانی کوردستانە
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق
٨ ی مـارس رۆژێک بۆ بەرەنگاری
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق - کۆمیتەی ناوەندی
یرۆزبێت ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق - کۆمیتەی دەرەوە
دەستبەسەركردنی سالح موسلیم بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق
پێشەکی
ئالان بادیۆ
عەفرین و رۆژاڤا باکگراوندو دەرهاویشتەکانی
عەلی مەولود
هێرش و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین بە توندی ئیدانە دەكەین
یەكێتی كۆمۆنیستەكان لە عێراق

 

 commona
 
 

info@commona.org - commonasite@gmail.com

سەرجەم مافەكانی ئەم سایتە پارێزراون